هەڵوێستی یانەی بەرشلۆنە لەسەر گەڕانەوەی مێسی بزانە

خوان لاپۆرتا سەرۆكی بەرشلۆنە، چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە كۆكن لەسەر ئەوەی پێویستە مێسی بگەڕێتەوە بۆ ئێسپانیا.

بەهۆی قەیرانی دارایی و بەهۆی زۆری موچەكەیەوە، ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە ناچار بوون دەستبەرداری مێسی ببن.

مێسی بۆ دوو وەرز پەیوەندی كردووە بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە و ئەتوانێت وەرزی سێیەمیش گرێبەستەكەی درێژ بكاتەوە.

خوان لاپۆرتا سەرۆكی بەرشلۆنە دوپاتیكردەوە كە ئەو قەرزاری مێسییە و بەهەرشێوەیەك بێت دەیگەڕێنێتەوە بۆ یانەكە.

وتیشی: “مێسی دەبێت لە كامپ نو ماڵئاوایی لە هاندەران بكات و ئێمە قەرزاری ئەوین.”

لای خۆشیەوە چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە دوپاتیكردەوە كە ئەگەر گەڕانەوەی مێسی لەسەر قسەی ئەو وەستابێت ئەوا بە دڵنیاییەوە پشتگیری دەكات.

وتیشی: “وەرزی داهاتوو هەوڵ بۆ گەڕانەوەی دەدەین و دەمانەوێت لێرە كۆتایی بە كاروانی وەرزشی خۆی بهێنێت.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ، دووشەممە سێ یاری پریمەرلیگ ئەنجامدەدرێن ڕەنگە ڕیزبەندی یانەکان بگۆڕن

سەرەڕای ڕاگرتنی زۆرینەی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەهۆی حەوانەوەکانی سەریساڵەوە، خولی نایابی ئینگلیزی بەردەوامدەبێت. یانەکانی ئینگلتەرا لە ڕۆژانی “بۆکسین…
Total
0
Share