گرژی لەنێوانیاندا دروستبوو
ڤیدیۆ.. پۆلیسی پۆڵەندا بە کوردی داوا لە کۆچبەران دەکات لە سنوورەکان دووربکەونەوە

دوای کۆبوونەوەی کۆچبەران لەسەر سنووری پۆڵەندا و رێگریكردن لێیان بۆ تێپەڕبوون، ‏گرژی لەنێوان کۆچبەران و پۆلیسی پۆڵەندا دروستبوو، پۆلیس ناچاربوو بە کوردی ‏هۆشداری بداتە کۆچبەران.‏

پۆلیسی پۆڵەندا بە زمانی کوردی و بە شێوەزاری کورمانجی داوا لە کۆچبەران دەکەن، ‏بگەرێنەوە و ڕێکارەکانی گەڕانەوە بۆ وڵاتەکانیان لەگەڵ بیلاڕوسیا تەواو بکەن.‏

ئەمڕۆ چەندینجار پێکدادان لەنێوان پۆلیسی پۆڵەندا و کۆچبەراندا دروستبووە، کۆچبەران ‏بە بەرد هێرشدەکەنە سەر پۆلیسی پۆڵەندا و ئەوانیش بە بۆمبی فرمێسکڕژ و ئاو ‏کۆچبەران دووردەخاتەوە.‏

وەزارەتی بەرگریی پۆڵەندا کۆچبەران بە “شەڕەنگێز” ناودەهێنت و دەڵێت، “کۆچبەران ‏هۆکاری هەڵگیرسانی گرژی بوون، بەرد و داریان خستووەتە بەردەم ئۆتۆمبێلەکان و بە ‏بەرد لە پۆلیسەکانیان داوە”.‏

کۆچبەران لە خاڵێکی سنووریی نێوان بیلاڕوسیا – پۆڵەندا کۆبوونەتەوە و داوادەکەن ‏پۆڵەندا هاوکارییان بکات بگەنە ناو خاکی وڵاتانی دیكەی یەکێتیی ئەوروپا، بەڵام ‏حکومەتی پۆڵەندا سوورە لەسەر ڕێگریکردن لە کۆچبەران.‏

بابەتی پێشتر

عێراق پاسپۆرت دەدات بەو كۆچبەرانەی لە بیلاڕوسیان

بابەتی دواتر

ئامانج بنكەیەكی توركیا بووە.. سێ مووشەک ئاراستەی ناحیەی قەسرۆک کران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی هەژماری ئەندامانی تاڵیبانەوە بڕیاریاندا

ئەندامانی بزوتنەوەی تاڵیبان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت تویتەر، بەئاشکرا پەیامەکانیان بڵاودەکەنەوە و پرسیارەکان سەبارەت بە چارەنووسی هەژمارەکانیان…
زیاتر ببینە

بایدن خێرسن دەکات بە فەلوجە

جۆ بایدن بەردەوامە لە هەڵە زمانەوانییەکانی و لە دوایەمینیشدا شاری خێرسنی ئۆکرانیا دەکات بە فەلوجەی عێراق. لە گرتە…
Total
0
Share