سەرۆکی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ هیچ بەرنامەیەک نییە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران.
محەمەد عەنوز، سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیاكانی ڕاگەیاندووە، هیچ بەرنامەیەك نییە بۆ ئەوەی سبەینێ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام بدرێت.
باسی لەوەشكرد، پێویستە کورد کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار یەكلابكەنەوە یان ڕێككەوتن ئەنجام بدەن.
بەوتەی سەرۆكی لیژنەی یاسایی، بەهۆی کێشە سیاسییەکانەوە پەرلەمان پەکی کەوتووە.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، بڕیاربوو سبەینێ شەممە ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی ساز بکات و تیایدا سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێت.