ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەر كاتێك كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەرێوەبچێت كاندیدەكەی یەكێتی سەردەكەوێت و جەختیشدەكاتەوە، “یەكێتی یەك كاندیدی هەیە و نایگۆڕێت”.
غەریب ئەحمەد ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەهۆی ئەو بارودۆخەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ڕوویدا ماوەیەكی دەوێت تا دۆخەكە ئاسایی بێتەوە، بەڵام هەر كاتێك كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئەنجامبدرێت كاندیدەكەی یەكێتی سەردەكەوێت.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی جەختیكردەوە، “سازش لەسەر ئەو پۆستە ناكرێت و یەكێتی كاندیدەكەشی ناگۆڕێت و چاوەڕوانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەین”.