ئاگادارییەك بۆ خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم سەرجەم خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ئاگاداردەكاتەوە كە ئەگەر تانەیان لە ئەنجامەكان هەیە و دەیانەوێت پەڵپ”اعتراض” بگرن پێویستە پابەندی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بن.

لە ڕێنماییەكانی وەزارەتدا هاتووە:-
1. خوێندكاران كە پەڵپ (اعتراض) دەگرن لە ڕۆژی یەكشەممە 31ی 7ی 2022 دەستپێدەكات و كۆتا وادە 3ی 8ی 2022 تا تەواوبوونی كاتی دەوامی فەرمی دەبێت.
2.سەرجەم خوێندنگەكان ئاگاداردەكەینەوە لەماوەی دیاریكراو بۆ پەڵپگرتن ئامادەبن لە خوێندنگاكەنیان بۆ پێدان و وەرگرتنەوەی فۆڕمی پەڵپگرتن.

3. بۆ سەرجەم خوێندكارانی بەشەكانی (ئامادەیی زانستی، وێژەیی، پیشەیی و خوێندنی ئیسلامیی) هەر خوێندكارێك سوودمەندبێت لە نمرەی كێرڤ، بۆی هەیە لە كاتی پەڵپگرتندا (اعتراض) داوای هەڵوەشاندنەوەی بكات.

بابەتی پێشتر

وەزیری پەروەردەوە ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

غەریب ئەحمەد: هەر كاتێك كۆبوونەوەی پەرلەمان بكرێت كاندیدەكەی یەكێتی سەردەكەوێــــت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر تەرمێک دۆزرایەوە

پۆلیسی هەولێر دۆزینەوەی تەرمێکی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا راگەیاند کە بە چەقۆ کوژراوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، “شەوی…
Total
0
Share