یاساكانی هاتوچۆ دەگۆڕدرێن و سزاكانی سەر شۆفێران توندتردەكرێن

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، یاسای هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان دەگۆڕدرێت و هەندێك لەو سزایانەی پێشتر لەسەر شۆفێران توندتردەكرێن.

ڕائید فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە پەرلەمانی كوردستانەوە یاسای نوێی هاتوچۆ دەگۆڕدرێت و لە ئێستادا ئەو پڕۆژەیاسایەی تایبەتە بە هاتوچۆ خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە و یاسای ژمارە 86ی كە تایبەتە بە هاتوچۆ نامێنێت و لە عێراقیش ئێستا كار بەو یاسایە ناكرێت و یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2019 كاری پێدەكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە هەرێمی كوردستان یاسای نوێی هاتوچۆ دەگۆڕدرێت هەندێك لە سزاكان لەسەر شۆفێران بەپێی ئەو یاسا نوێیەی ئامادەدەكرێت تونددەكرێن و لە عێراقیش هەمان میكانیزم پەیڕەوكراوە بە جۆرێك كە سزای تیژڕەوی لە 40 هەزار دینارەوە كراوەتە 250 هەزار دینار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم بە میوانداریی سەرۆککۆماری عێراق دەستیپێکرد

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان (سەرۆکایەتیی هەرێم، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتیی پەرلەمان)، بە میوانداری…
Total
0
Share