(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ دوو خاڵی لەدەستدا و بە شێوەیەکی کاتیی گەڕایەوە لوتکەی پریمەرلیگ

لیڤەرپوڵ بەرانبەر برایتۆن دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی دەیەمی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی لیڤەرپوڵ یەکسانبوونی بەرانبەر برایتۆن تۆمارکرد.

لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی دەیەمی پریمەرلیگ، یانەی لیڤەرپوڵ لە ڤاڵمەر ستادیەم ڕوبەڕوی برایتۆن ئالبیۆن بووەوە و یارییەکە بە گۆڵێک یەکسانبوون کۆتاییهات.

گۆڵەکەی لیڤەرپوڵ لە خولەکی 60 لەلایەن دیێگۆ جۆرای پۆرتوگالییەوە تۆمارکرا، سەرەڕای ئەوەی لە تایمەکانی یەکەم و دووەم ئەستێرەکانی ڕێدز هەوڵیاندا ئەنجامەکە فراوانبکەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، لەبەرانبەردا دانی ویڵبێک و هاوەڵانی چەندینجار توانیان مەترسی بۆسەر گۆڵی ئالیسۆن بیکەر دروستبکەن، تاوەکو لە کاتی زیادکراو (خولەکی 92) گۆڵی یەکسانکردنەوەیان تۆمارکرد و یارییەکە هەر بەو ئەنجامە (1-1) کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکەی ئەمشەو، ئەستێرەکانی یۆرگن کلۆپ سەرەڕای لەدەستدانی دوو خاڵی گرنگ ژمارەی خاڵەکانیان لەم وەرزەدا 2020/2021 گەیاندە (21) و بە شێوەیەکی کاتی لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی ئینگلتەرایان گرتەوە، بڕیاریشە سبەینێ لە  یاریگای ستامفۆرد بریج یاری لوتکە لە نێوان یانەکانی تۆتنهام و چێڵسی ئەنجامبدرێت، ئەگەر ئەستێرەکانی مۆرینیۆ سەرکەوتن بەدەستبهێنن بە جیاوازی ڕێژەی گۆڵ لوتکەی ڕیزبەندی لە پاڵەوانی وەرزی پێشوو وەردەگرنەوە.

بابەتی پێشتر

داوا دەكرێت حكومەتەكەی كازمی دەستلەكاركێشانەوە پێشكەش بكات

بابەتی دواتر

برایتۆن 1-1 لیڤەرپوڵ

بابەتی پەیوەندیدار