بێکهام ئامادەیە مێسی بە دوو هاوڕێیەوە بکڕێت

سەرۆکی یانەی ئینتەر مەیامی، دەیڤید بێکهام لەپێناو قایلکردنی لیۆ مێسی بە خوولی ئەمریکا ئامادەیە دوو یاریزانی هاوڕێی بکڕێت بۆئەوەی هەست بە تەنیایی نەکات.

ماڵپەڕی تریبونا بڵاویکردووەتەوە، دوای مۆندیالی 2022 ئەفسانەکەی ئەرجەنتین بیر لە وازهێنان لە چالاکییە نێودەوڵەتییەکان دەکاتەوە، هەموو کاتەکانی بۆ یانەکەی تەرخاندەکات.

لەبەرامبەردا دەیڤید بێکهام هەوڵدەدات بەر لەدەستپێکی وەرزی 2023/2024 گرێبەستی لەگەڵدا واژووبکات، بەو جۆرەش دوواین ساتەکانی لەناو لاکێشەی سەوزدا لە خوولی ئەمریکا بەسەردەبات.

بێکهام تەنها بەو هەنگاوانە نەوەستاوە، بەڵکو ئامادەیی دەربڕیوە دوو یاریزانی دڵخوازی مێسی بکڕێت، کە پێکهاتوون لە لویس سوارێز، هەروەها یەکێک لە جۆردی ئەلبا یان سێرجیۆ بوسکێتس، بەو جۆرە “پوڵگا” لە ئەمریکا بەدرێسی ئینتەر مەیامی-یەوە هەست بە بێزاری ناکات.

مێسی تاوەکو هاوینی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان واژووکردووە، لەوەرزێکدا 26 یاری بۆ یانە فەرەنسییەکە کردووە، حەوت گۆڵ و 11 ئەسیستی تۆمارکردووە، نرخی گواستنەوەشی بۆ 60 ملیۆن یورۆ دابەزیوە.

بابەتی پێشتر

مستەفا كازمی و محەمەد حەلبووسی كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

مامۆستایەكی زانكۆی سلێمانی بۆ یەكەمجار بڕوانامەی "دۆزینەوەی نوێ بۆ زانست" بەدەستدەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share