کریستیانۆ کاریگەری لەسەر ڕێککەوتنی مباپێ – ڕیاڵ مەدرید دەبێت

لە ئەگەری گواستنەوەی کیلیان مباپێ بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید، بەڕێوەبەرانی پاریس سان جێرمان هەموو هەوڵێکدەدەن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە جێگەی تەرخانبکەن.

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئامادەکاریکردووە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بۆندێکی گەورە بۆ گواستنەوەی مباپێ پێشکەشی پاریس بکات، لە بەرامبەردا ئیدارەی یانە فەرەنسییەکە دووبارە هەوڵەکانی بۆ قایلکردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وەک جێگرەوەی مباپێ دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی و چەندین سەرچاوەی دیکە ئاشکرایانکردووە، لە دوایين کۆبوونەوەی مباپێ و ناسڕ خلێفی، یاریزانەکە داوای دەستبەرداربوونی کردووە و دووپاتیشیکردووەتەوە، بۆندەکەی نوێناکاتەوە.

ڕۆژنامەکە نووسیویەتی، بابەتی واژووکردنی بۆندی مباپێ – ڕیاڵ لەسەر هەڵوێستی کریستیانۆ وەستاوە، ئەگەر ئەفسانەکەی پۆرتوگال ڕەزامەندبێت لە یاریکردن بۆ پاریس هاوشانی مێسی و نێیمار، ئەوکاتە دەستبەرداربوون بە مباپێ دەدرێت.

بابەتی پێشتر

مباپێ لە بێدەنگییەوە بۆ داگیرکردنی پەڕەی ڕۆژنامەکان

بابەتی دواتر

فشارێکی توند لەسەر ئارتێتایە و دووریش ناخرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share