بانە.. پێنج كۆڵبەر كوژران و برینداربوون

بەهۆی تەقەلێكردنیانەوە لەلایەن هێزەكانی ئێران كۆڵبەرێكی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كوژرا و چواری دیكە برینداربوون.

كاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە چەكدارەكانی ئێران لە سنووری سەرتەزێنی شاری بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد، لە ئاکامدا كۆڵبەرێك كوژرا و چواری دیكە برینداربوون.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، كوژراوەكە ناوی (شێرکۆ چاوشین)ی تەمەن 35 ساڵە و خەڵکی گوندی ورچەکی بانە-یە.

قوربانییەكە خێزاندار و باوکی منداڵێکە.

ڕێكخراوەكە ڕوونیشیكردەوە، چوار كۆڵبەرەكەی دیكە (بێهزاد خەڵکی مەریوان، محەممەد خەڵکی سەقز، هەژار خەڵکی بانە و دانا شەعبانی خەڵکی بانە)ن و قاچیان بە سەختی برینداربووە، ئێستا لە نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیوبیی شاری بانە لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.

بابەتی پێشتر

پەرلەمان ئاگای لە بارانە دەستكردەكە نییە

بابەتی دواتر

جێرارد بە 18 ڕێسای نوێ یاریزانانی ئەستۆن ڤێلا سزا دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقەكەرێك لە سلێمانی دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كەسێكیان دەستگیركردووە كە تەقەی لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك كردبوو. بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 29ی…
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵی عێراق: کشانەوی دادوەر عەبدولڕەحمان سلێمان کاریگەری لەسەر کارەکانمان نابێت

دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی کشانەوەی دادوەر عەبدولڕەحمان سلێمان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. بەپێی راگەیەندراوەکەی دادگای فیدراڵی عێراق کە لە رۆژنامەی…
Total
0
Share