توركیا لەبارەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە ئامادەیی خۆی دەربڕی

توركیا نووسراوی فەرمی ئاراستەی حكومەتی عێراق كردووە كە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان.

ماڵپەری عێراق ئۆیل ریپۆڕت بڵاویكردووەتەوە، حكومەتی توركیا نووسراوێكی لە 2ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا ئاڕاستەی عێراق كردووە و تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، بۆریی نەوت ئامادەیە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت كە رۆژانە دەتوانرێت 475 ھەزار بەرمیل نەوت لە رێگای بۆرییەوە ھەناردە بكرێت.

وەكو ماڵپەڕەكە ئاماژەی پێكردووە، حكومەتی توركیا لە نووسراوەكەیدا كە ئاراستەی حكومەتی عێراقی كردووە دەڵێت، “ئاگادارتان دەكەینەوە كە بۆریی گواستنەوەی نەوت لە خاكی توركیا ئامادەیە و عێراق لە 4ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵەوە دەتوانێت ھەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە.

لە 25ی ئازاری ئەمساڵەوە هەناردەی نەوتی هەرێم بە بڕیارێكی دادگای نێودەوڵەتیی پاریس هەناردەی نەوتی هەرێم راگیراوە و تائێستا بەغداد و ئەنكەرە لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم نەگەیشتوونەتە رێككەوتن و وەكو ئەوەی بڵاوكراوەتەوە بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتەوە هەرێم 7 ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

سوپای ئیسرائیل: ئەمشەو هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێدەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر سێ کەس کوژران

نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی سێ ئەندامی خێزانێك لەنێو ماڵەكەیاندا لە هەولێر دۆزرانەوە. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “کەمێک پێش…
Total
0
Share