لەدوای هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر گوندی پەرخ لە ئیدارەی زاخۆ و کاردانەوەکان بۆ بایکۆتکردنی کاڵای تورکی و داخستنی سنوورەکانی تورکیا، دارا جەلیل سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، ئێمە نابێت خۆمان بخنکێنین ڕێگای دیکە هەیە بۆ پارێزگاریکردن لە خۆمان و سنوورەکانمان ئەگەر کاڵا بایکۆت دەکەن نابێت داوای ئاویش لە تورکیا بکەن.
دارا جەلیل لە لێدوانیدا بۆ دەنگی ئەمریکا دەڵێت، “قسەکردن سەبارەت بە بایکۆتکردنی کاڵای تورکیا مهبهستێكی سیاسیی هەیە، واته بۆ ئەوەیە تاوەکو ئهو كێشانه دروستبكرێن ههتا ببێته مایهی بچڕانی بازرگانی، ئێمه بۆچی خۆمان بخنكێنین؟! شتی تر ههیه دهتوانین پارێزگاری له سنوورمان و له خۆمان بكهین بهڕێكوپێكی، كاڵا چ پهیوهندییەکی ههیه ههندێك كاڵا ههیه دواتر سوودی ههیه بۆمان”.
سەرۆکی ژووری باسرگانی هەرێمی کوردستان باسی لە داواکاریی عێراق و هەرێم بۆ بایکۆتکردنی کاڵای تورکی کرد و وتی، ئەگەر کاڵای تورکی بایکۆت دەکەن و سنوور دادەخەن ئاوەکەش لە تورکیاوە داوا نەکەن.
جەختی لەوەکردەوە، کە ئەو کاڵایانەی لە تورکیاوە هاوردە دەکرێن تەنها بەرهەمی تورکی نین بەڵکو بەشێکی زۆریان لە ئەوروپا و چینەوە دێن.
سەبارەت بە دەستکراوەیی عێراق و هەرێم بۆ داخستنی سنوورەکانی لەگەڵ تورکیا ڕایگەیاند، ئەو سنوورانەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی تورکیا هەیەتی تەنها بۆ هەرێم نییە بەڵکو بۆ عێراقیشە عێراق دەرگای لەگەڵ تورکیا نییە و تەنها بەندەری بەسرەی هەیە کە بچوکە، دەتوانرێت بە ڕێگەی دیکە ئەو کێشانە چارەسەربکرێن.
سۆرۆکی ژووری بازرگانیی هەرێم ڕەتیکردەوە پاڵپشتیی ئەو پرسە بکەن و ڕایگەیاند، “ئێمە پاڵپشتیی ئەو بابەتە ناکەین مەرج نییە ئەو وڵاتانەی پەیوەندیی بازرگانیمان هەیە پەیوەندیی باشمان هەبێت، کاڵا پەیوەندیی بەو پرسەوە نییە، ئەگەر وایە دەبوا ئاوەکەش لە تورکیاوە داوانەکەن.
بە بایکۆتکردنی کاڵای تورکی نە هەرێمی کوردستان و نە عێراق لەبرسا نامرن، بەڵام ئەوە پەیوەندییە و هەمووشیان کاڵای تورکی نین.
سەبارەت بە قەبارەی هاوردەکردنی کاڵا لە هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیاوە سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ” بە خەمڵاندنی من ساڵانە بە بڕی 15 ملیار دۆلار کەلوپەل و کاڵا لە سنوورەکانی تورکیا و ئێرانەوە دێتە هەرێمی کوردستان”.