توركیا داوای پاراستنی كونسوڵخانەكانی لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەكات

وەزارەتی دەرەوەی توركیا داوا لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەكات كونسوڵخانە و نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەكانی لە عێراق بپارێزێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی توركیا تێیدا هاتووە، “بەتوندترین شێوە سەركۆنەی هێرشە مووشەكییەكەی سەر كونسوڵخانەی توركیا لە موسڵ دەكەین كە شەوی ڕابردوو كرایە سەر كونسوڵخانەكەمان”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ” داوا لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەكەین كونسوڵخانە و نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەكانمان بپارێزن.

هاوكات وەزارەتی دەرەوەی توركیا داوا دەكات بەرپرسیارانی ئەو هێرشە دەستگیربكرێن و بدرێنە دادگا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: رۆژی رابردوو هەزار و 109 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “رۆژی رابردوو هەزار و 109 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

بێستوون فایەق لە بارەی كۆبوونەوەی وەفدی دانوستانكاریی یەكێتی و پارتی زانیاری ئاشكرا دەكات

بێستوون فایەق، راوێژكاری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند، بەشی هەرە زۆری كارەكانی وەفدی دانوستانكاریی یەكێتی و…
Total
0
Share