لە كەركوك دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت

بڕیارە لە كەركوك دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی بكرێت و بەڕێوەبەرایەتیی نەوت بڕ و نرخەكەی ئاشكرادەكات.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک رایگەیاند، بڕیاردراوە بڕی 100 لیتر نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دابەش بكرێت كە بە کۆبۆنی ژمارە 6 و بە نرخی 15 هەزار دینار دەبێت.

دابەشكردنەكە لە سبەینێ-وە دەستپێدەكات، وەك ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی پێداوە.

لە ئەمساڵدا ئەمە دووەمجارە نەوتی سپی بەو بڕ و نرخە بەسەر ماڵاندا دابەشدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە تۆمارکردن لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کراوەیە

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە تۆمارکردن لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کراوەیە. ئاراس محەممەد، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share