لەبارەی پلەبەرزكردنەوەوە پەرلەمان بڕیاریدا

لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا لە كۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەكەدا بڕیاری كۆتایی لەبارەی ئەو ڕاپۆرتە بكرێت كە تایبەتە بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پەرلەمانی كوردستان تێیدا هاتووە، بەمەبەستی زەمینەسازیكردن بۆ ئامادەكردنی چەند ڕاپۆرتێكی پەیوەندیدار بە كاروباری لیژنەكە، ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی دارایی كۆبوونەوەیەكی ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرۆكی لیژنەكە پوختەیەكی لەبارەی ئامادەكردنی 12 ڕاپۆرت لەسەر بابەتەكانی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و نەناردنی بودجە بۆ پەرلەمانی كوردستان و كێشەی باج و ڕسوومات و دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكان و چەند بابەتێكی تری پەیوەندیدار بەژیان و گوزارەنی هاووڵاتییان خستەڕوو.

ئاماژە بەوەشكراوە، بڕیاردرا ڕاپۆرتێكی گشتگیر ئامادەبكەن و لە كۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەكە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت و بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدرێت.

بابەتی پێشتر

دامەزرێنەری فەیسبوك خانووەكەی بە بەرزترین نرخ فرۆشت

بابەتی دواتر

بایرن گەوهەرێکی لاماسیای ڕفاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share