بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بزووتنەوە: هیوادارین سەرکەوتنی کۆنگرەتان هاندەربێت بۆ پتەوی پەیوەندیی نێوانمان

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی کۆنگرەی 12ی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان و دانانەوەی عیرفان عەبدولعەزیز وەک ڕابەری گشتی پەیامێکی ئاڕاستەی ئەو حزبە کرد و ڕایگەیاند، ” ھیوادارم سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان ھاندەربێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندی سیاسی نێوانمان و کاری پێکەوەیی لەپێناو سەقامگیری زیاتر و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان”.

دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان:

بەناوی یەزدانی مەزنەوە

بەڕێز مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری بزوتنەوەی ئیسلامی، بەڕێزانمان لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی بزوتنەوەی ئیسلامی.

بەبۆنەی بەستنی دوانزەھەمین كۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی و دانانەوەی بەڕێزتان بە رابەری بزوتنەوەی ئیسلامی، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەین.

ھیوادارم سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان ھاندەربێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندی سیاسی نێوانمان و کاری پێکەوەیی لەپێناو سەقامگیری زیاتر و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان. کە لەم ھەلومەرجەدا لە ھەموو کات زیاتر پێویستمان بە گیانی لێبووردەیی، برایەتی و یەکتر قبوڵکردن ھەیە.

کە دڵنیام ئەم نییەتەش بە ھەوڵ و ھیمەتی ھەموو دڵسۆزان بەدیدێنین.

خوای گەورە مۆفەقتان بکات

ھەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن.

دڵسۆزتان

بافڵ جەلال تاڵەبانی

6ی 2ی 2022 – بەغداد

بابەتی پێشتر

پارتی بەناچاری بڕیاریدا سبەی بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق نەکات

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) سه‌نیگال  بۆ جاری یه‌که‌م له‌مێژوویدا جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقای به‌رزکرده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەڵادزێ .. كەبابخانەیەك داخرا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبوونی بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەكانەوە كەبابخانەیەك لە قەڵادزێ داخرا. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share