دامەزرێنەری فەیسبوك خانووەكەی بە بەرزترین نرخ فرۆشت

مارك زوكەربێرگ-ی دامەزرێنەری فەیسبوك خانووەكەی لە سان فرانسیسكۆ بە 31 ملیۆن دۆلار فرۆشت، كە لەمساڵدا بەرزترین گرێبەستی فرۆشتنی خانووە لەو شارەدا.

سەرۆكی جێبەجێكاری ئێستای كۆمپانیای Meta Platforms لە تشرینی دووەمی ساڵی 2012 خانووەكەی بە نزیكەی 10 ملیۆن دۆلار كڕی.

خانووەكە دەكەوێتە ناوچەی Liberty Hill و نزیك لە Dolores Park.

ڕووبەری خانووەكە زیاتر لە 7000 پێ چوارگۆشەیە و نزیكە لە ناوچەی Mission و نەخۆشخانەی Zuckerberg San Franciscoی گشتی و ساڵی 1928 دروستكراوە.

بەپێی Insider، ملیاردێرەكەی بواری تەكنەلۆجیا ژمارەیەك خانوو و موڵكی دیكەی لە دۆڵی سیلیكۆن، دەریای تاهۆ و هاوای هەیە.

بابەتی پێشتر

هەپەگە كوژرانی پێنج سەربازی توركیای لە تۆڵەی تۆپبارانەكەی زاخۆ ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

لەبارەی پلەبەرزكردنەوەوە پەرلەمان بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share