جۆرج وەسوف هونەرمەندی گۆرانیبێژ نەشتەرگەیی قوڕگی بۆ ئەنجامدراوە و هەوادارانی دڵنیا دەكاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، جۆرج وەسوف هونەرمەندی گۆرانیبێژی سوریی لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە، نەشتەرگەریی قوڕگی بۆ ئەنجامدراوە و گۆشتی زیادە لە دەنگەژێكانی هەبووە و لێكراوەتەوە، ئەو گرفتە تەندروستییەی پێشتر هەیبووە چارەسەربووە.
بڕیارە 8ی ئابی ئەمساڵیش لە ئەردەن ئاهەنگێك ئەنجامبدات و ئەو پەیامەشی بۆ ئەوەیە پێشتر چەند جارێك هەواڵی مردنی جۆرج وەسوف بڵاوكراوەتەوە و بەو پەیامەكەی هەوادارانی دڵنیاكردەوە.