“تا ورگی گەورەتربێت سەرنجڕاكێشترە”

ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پیاوی خاوەن گەورەترین ورگ بەردەوامن.

هۆزی “بودی” لە باشووری ئیسیوپیا ساڵانە فێستیڤاڵی هەڵبژاردنی “پیاوی خاوەن گەورەترین ورگ” رێكدەخەن، بەوە ناسراون گەورەیی ورگ بە نیشانەی جوانی و سەرنجڕاكێشیی پیاوان دەبینن.

بۆ ئەوەی ناسناوی فێستیڤاڵەكە بەدەستبهێنن، ساڵانە پیاوانی هۆزەكە بۆ ماوەی شەش مانگ ئامادەكاری دەكەن و هەوڵی خۆقەڵەوكردن و زیادكردنی كێشی جەستەیان و گەورەكردنی ورگیان دەدەن، بۆ ئەوەی لە مانگی حوزەیراندا كە وادەی دەستنیشانكردنی گەورەترین ورگە، ساز و ئامادەبن.

گەر پەیڕەوكردنی رژێمێكی دیاریكراوی خواردن بۆ زۆر كەس بە مەبەستی خۆلاوازكردن بێت، ئەوا لای پیاوانی هۆزی “بودی” پێچەوانەكەی دروستە، بەو پێیەی هەموو هەوڵێكیان بۆ خۆقەڵەوكردنە و بۆ گەیشتن بەو ئامانجەش، هەر پیاوێك رۆژانە بڕێكی زۆر لە ماست، هەنگوین، شیری مانگا و خواردەمەنیی پڕ كالۆری دەخوات و دەخواتەوە و مەرجە لەو ماوەیەشدا پیاوان خۆیان ماندوونەكەن، بۆ ئەوەی زۆرترین چەوری لە جەستە و بە تایبەت كەمەریاندا كۆبكەنەوە.

بابەتی پێشتر

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی بەغداد و هەولێر دەکات

بابەتی دواتر

دوو کەس  بە کۆمەڵێک مۆر و دەفتەری ئامادەکراوی ڕەگەزنامەی ساختەوە دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share