چێڵسی پلان (B).. لە پێنج یەک و گرێبەستێک بۆ ئینتەر

یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە کڕینی جول کوندیی بەرگریکاری یانەی ئیشبیلیە بێهیوا بووە، پلانی یەدەگیشیان کڕینی بەرگریکارێکی دیکەیە لە کۆی پێنج یاریزانی دیاریکراو.

ماڵپەڕی (90 Min)ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی چێڵسی پلانیان داڕشتووە بۆ ئەگەرەکانی لەدەستدانی جول کوندی بۆ یانەی بەرشلۆنە، پلانەکەش بریتییە لە کڕینی یەکێک لەم پێنج بەرگریکارە: پاو تۆرێس (ڤیاڕیاڵ)، میلان سکرینیار (ئینتەر میلان)، یوسکۆ جڤاردیۆل (لایپزیک)، دایۆت ئوپامیکانۆ، بنجامین پاڤارد (بایرن میونشن).

لەلایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەرانی “بلوزی لەندەن” گرێبەستێکیان بەبڕی 40 ملیۆن یورۆ تایبەت بە دانزێل دومفرێس پێشکەشی ئینتەر میلان کردووە.

دومفرێس لە پێگەکانی باڵی بەرگری و هێرشبەری ڕاست یاری دەکات، وەرزی ڕابردوو 33 یاری کردووە، پێنج گۆڵ و هەمان ڕێژە ئەسیستی تۆمار کردووە.

بابەتی پێشتر

پێکانی پۆگبا گرێبەستێکی تۆتنهامی ڕاگرتووە

بابەتی دواتر

نەشتەرگەریی قوڕگ بۆ جۆرج وەسوف كرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share