هێرشی بەكۆمەڵی مەیموونەكان، برینداربوونی 42 كەسی لە ژاپۆن لێكەوتەوە.
هێرشەكان لە شاری یاماگوچی لە خۆرئاوای ژاپۆن ڕوویانداوە، چەندین جار مەیموونەكان بەكۆمەڵ پەلاماری خەڵكیان داوە و دەسەڵاتداران ناچاربوون تفەنگی سڕكەر لە دژی مەیموونەكان بەكاربهێنن.
دانیشتووانی ناوچەكە مەیموونەكان بە مەترسی دەبینن و دەڵێن، لە شەودا هێرشدەكەنەسەر ماڵ و باخ و كێڵگەكانیان و بەرووبوومەكانیان “دەدزن”.
بەپێی میدیای ژاپۆنی، بەمدواییانە هێرشی مەیموونەكان زۆربوون و لە چەند هەفتەی ڕابردوودا پەلاماری ژمارەیەك منداڵ و پیاوی پێگەیشتوویان داوە و برینداریانكردوون، تەنانەت بەشێك لە كەسەكان مەیموون گەستوونی، بەڵام پێشتر تەنها پەلاماری ژن و منداڵیان دەدا.
كاربەدەستێكی شارەوانیی یاماگوچی وتوویەتی، شارەكە لە هەموو لایەكەوە بە شاخ دەورەدراوە، بۆیە دۆخێكی نامۆیە مەیموون لە ناوچەكەدا هەبن و بچنە ناو شارەكە.