مرۆڤایەتی لە چاوەڕوانی ‘سەمای هەسارەكان’دا یە

هەسارەی زوحەل و مانگەكانی

مرۆڤایەتی لەم هەفتەیەدا چاوەڕوانی ڕوداوێكی ناوازەیە، كە تیایدا دەتوانێت حەوت هەسارە لە چەند كاتێكی جیاوازدا ببینێت، لە دیاردەیەكدا كە لەلایەن زانایانی بواری فەلەكەوە بە “سەمای هەسارەكان لە دەوروبەری خۆر” ناودەبرێت.

لەم ڕوداوە گەردوونییەدا هەردوو هەسارەی زوهرە و عەتارد دەردەكەون بەجۆرێك دەتوانرێت لە ڕۆژدا ببینرێن، لەكاتێكدا لە شەودا دەتوانرێت هەسارەكانی مەریخ و مشتەری و نبتۆن و زوحەل-یس ببینرێن، وەك ئەوەی سایتی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریكی بڵاویكردوەتەوە.

جۆ گۆزمان، زانای فەلەكناس وتی، كاتێك خۆر لە شەوی شەممە ئاوادەبێت، دەتوانرێت مشتەری و زوحەل ببینرێت، ئەم دیاردەیەشی بە “سەمای هەسارەكان لە دەوروبەری خۆر” ناوبرد.

وتیشی، “دیاردەیەكی سروشتییە و ناوبەناو ڕودەدەن، دەگمەن نییە، بەڵام كەم ڕودەدەن”.

ئەو زانایە داواشی لە خەڵك كرد پەنا بۆ تەلەسكۆپ ببەن بۆ بەڕوونی بینینی هەسارەكان.

بابەتی پێشتر

ئێران كوژرانی بەرپرسەكەی قاعیدە لە وڵاتەكەی ڕەتدەكاتەوە

بابەتی دواتر

سەرۆكایەتیی یەكێتی: ڕێگەنا‌دەین سلێمانی بکرێتە قوربانیی ململانێ و نائارامییه‌ سیاسییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share