ئەوروپا دەربارەی بەكارهێنانی گازی سروشتی لە زستاندا گەیشتە ڕێككەوتن

وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا ڕێككەوتن لەسەر ڕێوشوێنی بەپەلە بۆ كەمكردنەوەی بەكارهێنانی گازی سروشتی لە زستانی داهاتوودا، لەكاتێكدایە ئەو وڵاتانە دەربارەی بەدەستگەیشتنی گازی ڕوسی لە دۆخێكی نادیاردان.

كۆماری چیك، كە سەرۆكایەتیی خولی ئێستای یەكێتیی ئەوروپا دەكات لە تویتەر بڵاویكردەوە، ئەركێكی ئاستەم نەبوو. وەزیران گەیشتنە ڕێككەوتنی سیاسی دەربارەی كەمكردنەوەی خواست لەسەر گاز، بەر لە زستانی داهاتوو.

وەزیرانی وزەی یەكێتییەكە تاوتوێی پڕۆژە یاسایەكی ئەوروپییان كرد كە تیایدا داوا لە وڵاتانی ئەندام دەكات خواست لەسەر گازی سروشتی بەڕێژەی 15% لەماوەی ئاب تا ئازاری داهاتوو كەمبكەنەوە.

ئەو هەنگاوانە بۆ كەمكردنەوەی بەكارهێنانی گاز، بەهۆی كەمبوونەوەی بڕی ئەمباركراوە.

دوێنێ گەورە كۆمپانیای گازپرۆم-ی ڕوسی كەمكردنەوەی بڕی هەناردەی گازی لەڕێی بۆریی نۆرد ستریم-1 بۆ 20%ی توانای خۆی ڕاگەیاند، ئەمەش زیاتر لەهەر كات ترسی بەكارهێنانی گازی وەك چەكێك لەلایەن ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا هێناوەتە ئاراوە بەرامبەر بەرهەڵسكارانی جەنگ لە ئۆكرانیا.

لەوەتەی پڕۆسەی سەربازیی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا لە شوباتی ڕابردووەوە دەستیپێكردووە هاوشانی سەپاندنی سزا ئابورییەكانی ڕۆژئاوا بەسەر ڕوسیا، 12 وڵاتی یەكێتیی ئەوروپا ڕووبەڕووی وەستان یان كەمبوونەوەی هەناردەی گازی ڕوسی بوونەتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا دەستبەرداری وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی دەبێت

بابەتی دواتر

مەیموونەكان هێرشدەكەنەسەر ژاپۆنییەكان و دەیان كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share