چێوەی هەماهەنگی ئاشكرایكرد، لەم هەفتەیەدا دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دەكرێت.
مورتەزا ساعدی پەرلەمانتاری چێوەی هەماهەنگی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كۆدەبێتەوە و چێوەی هەماهەنگی چاوەڕوانی ڕێككەوتنی كوردە بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار.
وەك ئەوەی دڵنیابێت لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لەم هەفتەیەدا، پەرلەمانتارەكەی چێوەی هەماهەنگی وتی، “ئەم هەفتەیە دانیشتنی پەرلەمان دەكرێت و سەرۆك كۆمار كاندیدی سەرۆك وەزیران ڕادەسپێرێت بە پێكهێنانی حكومەتی نوێ”.
بەپێی وتەی مورتەزا ساعدی، ئەگەر كورد لەبارەی كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمارەوە ڕێكنەكەون، ئەوا بەهێزترین بژاردە، دووبارەبوونەوەی سیناریۆكەی ساڵی 2018ـیە لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماردا.