وتەبێژی حكومەت: دامەزراندن دەستپێدەكاتەوە

كەمێك لەمەوبەر، وتەبێژی حكومەتی عێراق پێشبینیكرد سێشەممەی داهاتوو پرۆژەیاسای بودجە پەسەند بكرێت.

حەسەن نازم، وتەبێژی حكومەتی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند. “ئومێدەوارین لە كۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی داهاتووی پەرلەماندا، دۆسێی بودجەی 2021 یەكلاییبكرێتەوە.”

وتەبێژەكەی حكومەتی عێراق ئاشكرایكرد كە دامەزراندن دەستپێدەكاتەوە و وتی، “لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوودا ژمارەیەك پلەی وەزیفی هەن و كاری لەپێشینەی حكومەت، بەخشینی ئەو پلە وەزیفییانەیە بە كەسانی شایستە و دامەزراندنیانە لە فەرمانگە و دامەزراوەكانی دەوڵەتدا.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆرۆنا.. ژمارەی چاكبوونەوە لە جیهاندا 27 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان دوای توشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌ و چاكبوونه‌ته‌وه‌،…
Total
0
Share