دوو كەس دەستگیركران..‏ بە ناوی دروستكردنی كەیس لە ئەوروپا ڤیدیۆی نەشیاویان بە ژنان گرتووە

پۆلیسی‌ سلێمانی دەڵێت، ‌”به‌ تۆمه‌تی‌ قۆڵبڕین‌ و هه‌ڕه‌شه‌كردن” مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاشكرایكرد، “دوو ژن له‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار سكاڵای‌ یاساییان تۆماركردووە له‌سه‌ر دوو تۆمه‌تبار كه‌ به ‌ناوی‌ ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات، بڕی‌ 30 هه‌زار دۆلار (سێ ده‌فته‌ر)یان لێوه‌رگرتوون‌ و دواتر كامێرایان پێكردوونه‌ته‌وه‌ و وێنه ‌و ڤیدیۆی‌ نه‌شیاویان گرتوون،‌ گوایه‌ ئه‌و وێنه ‌و ڤیدیۆیانه‌ به‌كارده‌هێنن بۆ دروستكردنی‌ كه‌یس له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات بۆیان، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون كه‌ ئه‌گه‌ر سكاڵا تۆماربكه‌ن وێنه‌ و ڤیدیۆكانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، دوای ئەوەی دوو ژنەكە سكاڵایان تۆماركردووە، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه ‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستپێكردووە و دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، هه‌ردوو تۆمه‌تبار (م، أ، ع) له‌دایكبووی‌ 1990 و (چ، ن، س) له‌دایكبووی‌ 1982 كه‌ هه‌ردووكیان خه‌ڵكی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شاری‌ سلێمانین، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچناره‌وه‌ ده‌ستگیركراون و له‌ به‌رده‌م دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به ‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌ و ئێستا ڕاگیراون.

بابەتی پێشتر

حزبوڵڵا لەبارەی هێرشەكەی سەر كۆرمۆرەوە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

وەزیری تەندروستی: نەختینە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەرمان لە سلێمانی دابیندەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share