عێراق شاندێكی باڵای ئەمنیی ناردە زاخۆ

بۆ لێكۆڵینەوەكردن لە هێرشەكەی توركیا و هەڵسەنگاندنی دۆخی سنوورەكان، عێراق شاندێكی باڵای ئەمنیی ناردە زاخۆ.

شاندێكی باڵای ئەمنیی عێراق بە سەرۆكایەتیی فەریقی یەكەمی ڕوكن عەبدولئەمیر شمەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان گەیشتە زاخۆ بۆ لێكۆڵینەوەكردن لە هێرشەكەی توركیا.

ئەمڕۆ سێشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، شاندە ئەمنییەكە سەردانی بارەگای لیوای پاسەوانی سنوور دەکات و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئەمنیی سنوورەکانی عێراق و تورکیا دەکات.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی ئاسایش دژی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر زاخۆ هاتەدەنگ

بابەتی دواتر

دەنگۆی دەستگیركردنی كچەمۆدێلێكی دیكە لە فڕۆكەخانەی هەولێر هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share