شاندێكی باڵای وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم سەردانی توركیا دەكات

یەكێك لە دیدارەكانی شاندەكە

لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا، شاندێکی باڵای وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم سەردانی تورکیا دەکات.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم بە سەرۆكایەتی شاندێکی باڵای وەزارەت و بە بەشداری ژمارەیەک وەبەرهێنەری کوردستان و لەسەر بانگهێشتی فەرمی وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا سەردانەكەیان ئەنجامدا.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتەكە لە یەكەم وێستگەی سەردانەكەدا شاندەكە ڕۆژی یەكشەممە 25ی كانونی دووەم لەلایەن داود گول، پارێزگاری شاری غازی عەنتاب پێشوازیكراون و لە دیدارێكدا چەندین بابەتی “گرنگ” دەربارەی هەماهەنگی کشتوکاڵی و پیشەسازی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

مەبەستی سەرەکی ئەم سەردانە بەهێزکردنی پەیوەندی و گواستنەوەی ئەزموونی پرۆژەکانی وەبەرهێنانی تورکیا و هاندان و بەشداری پێکردنی وەبەرهێنەرانی کوردستانە بۆ پێشخستن و داهێنان لە کەرتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە.

ئاماژەشیداوە، وابڕیارە له ئایندیەکی نزیکدا بەشێک لەو کۆمپانیانه کە یاوەری شاندەکەن، چەندین تێگەیشتن و گرێبەستی کارکردنی هاوبەش ئەنجام بدەن، کە خزمەتێکی بەرچاو بۆ کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان بەدیدەهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: با لاپه‌ڕه‌ى نوێ له‌ رێز و خۆشه‌ويستى و نيازپاكى و گيانى هاريكارى له‌گه‌ڵ يه‌كتردا بكه‌ينه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاند، با لاپه‌ڕه‌ى نوێ له‌ رێز و خۆشه‌ويستى و نيازپاكى و گيانى هاريكارى له‌گه‌ڵ…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: تەواوی پارەی مووچە خرایەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی، ڕایگەیاند، تەواوی پارەی مووچە خرایەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی…
Total
0
Share