دەستەی ژینگە سیمینارێكی لەبارەی بارانی دەستكرد ئەنجامدا و ڕایدەگەیەنێت، میكانیزمی ئەو ئەزموونە و تێچووەكەی لە ڕاپۆرتێكدا دەدەنە ئەنجومەنی وەزیران.
دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سیمینارێكی زانستی بۆ دكتۆر حەیدەر محەمەد مامۆستا له به‌شی ئه‌ندازیاریی ژینگه‌یی زانكۆی به‌غداد تایبەت بە بارانی دەستكرد ئەنجامدا.
بارانی دەستكرد وه‌ك میكانیزمێك وڵاتان سوودی لێوه‌رده‌گرن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی و زیادكردنی ڕووپۆشیی ڕووه‌كی و زیادكردنی بڕی ئاو.
ئەزموونی بارانی لەوجۆرە لە ساڵی 1945ەوە تاقیكراوه‌ته‌وه، ساڵی 1986یش له عێراقدا تاقیكراوه‌ته‌وه و، ئێستاش لە ناوچەكەدا وڵاتانی وه‌ك سعودیه و ئیمارات په‌نایان بۆ بردووه.
دەستەی ژینگە ڕوونیكردەوە، كۆی میكانیزمی ئه‌و ئه‌زموونه و تێچووی پڕۆسه‌كه له ڕاپۆرتێكدا ئاماده‌دەكەن تا بدرێته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ تاوتوێكردنی.