لایڤ میوزیك لە ڕێستۆرانتێكی سلێمانی قەدەغەكرا

ڕێستۆرانتی ڕەیحانە

بە بڕیاری لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەنجامدانی لایڤ میوزیک لە ڕێستۆرانتی ڕێحانە قەدەغەکرا.

ڕێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی چەند جارێک سکاڵای هاوڵاتییانی سنوورەکەیان پێگەیشتووە، بەشێوەیەکی فەرمی خاوەنی ڕێستۆرانتی ڕێحانەیان ئاگادارکردووەتەوە کە ڕێگەیان پێنادرێت لایڤ میوزیک ئەنجامبدەن.

وتیشی، “لەکاتی پابەندنەبوونیان ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگرینەبەر”.

بڕیارەكە لەكاتێكدایە شەوی ڕابردوو لەو ڕێستۆرانتە ئاڵۆزی لەنێوان پاسەوانەكانی شاباز زەمانی-ی گۆرانیبێژ و پاسەوانەكانی ڕێستۆرانتەكەدا دروستبووە و تەقەكراوە.

بەهۆی تەقەی پاسەوانەكانی زەمانی-یەوە كارمەندێكی ڕێستۆرانتەكە برینداربووە.

بابەتی پێشتر

كۆمپانیاكانی كۆكەرەوەی خاشاك: پارەمان بۆ خەرجنەكرێت كاركردنمان بەرەو وەستان دەڕوات

بابەتی دواتر

خشتە و کاتی گرنگترین یارییەکانی ئەمشەو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share