زیانەكانی سوتاندنی بەڕێوبەرایەتیی پەروەردەی شارەزوور چین؟

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینەوە لە سوتاندنی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور دەكات، ئەندامێكی لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنەكەش باس لە شێوازی چاككردنەوەی ئەو بینایە دەكات.

ئەنوەر تاهیر، ئەندامی لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی كانونی یەكەم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئێمە سەردانی پەروەردەی شارەزوورمان كرد، كە بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە سوتێندرابوو”.

ئەو ئەندامەی لیژنەكە ئاماژەی بەوەشكرد، “لیژنەیەكی ئەندازیاری و لیژنەیەكی پسپۆڕ دیاریكراون، زیانەكان هەڵدەسەنگێنن، دواتر بە سێ ڕێگا دەتواندرێت ئەو شوێنە چاك بكرێتەوە”.

ئەنوەر تاهیر ئەوەشی خستەڕوو، “شارەزوور بەبێ بینای پەروەردە نابێت، دەبێت ئەو بینایە چاكبكرێتەوە، ئەگەر ژیان ئاسایی بكرێتەوە ئەوكاتە چاككردنەوەی بیناكە بەشێكی لە ئەستۆی پارێزگای سلێمانی دەبێت و بەشێكی دیكەشی لە ئەستۆی بەڕێوبەرایەتی گشتیی پەروەردەوە و بەشێكیشی لە ئەستۆی وەزارەتە”.

سەبارەت بە لەناوچوونی دۆسییەكانی ئەو بەڕێوبەرایەتییە، ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتی، “خۆشبەختانە ئەوەی دۆسییەی گرنگ بێت دەربازكراون و نەسوتاون، هەندێك ئەوراق و مامەڵە سوتاوون كە زۆر گرنگ نییە و گرفت دروست ناكات”.

لە خۆپیشاندانەكانی سەرەتای مانگی كانونی یەكەم، لە سنووری سلێمانی ژمارەیەك بینای حكومی سوتێندران، لەنێویاندا بینای پەروەردەی شارەزوور هەبوو.

بابەتی پێشتر

ڕاپۆرتێك: بە لاچوونی ترەمپ و هاتنی بایدن مەترسیداریی ئێران تەواونابێت

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم بەدواداچوون بۆ كێشەی جوتیارە نمونەییەكە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share