پەرلەمانتارێكی پارتی: دەرئەنجامی سەردانەکەی سەرۆکی حکومەت لە ماوەیەکی نزیکدا دەردەکەوێت

سەباح سوبحی ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكرات لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، “سەردانەكەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغداد زۆر ئەرێنی بوو، ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ بەغداد کراوە و بڕیاردراوە سەرجەم فشارەکانی وەزارەتی نەوت ڕابگیرێن”.

پەرلەمانتارەكەی پارتی لێدوانی بۆ میدیای حزبەكەی داوە و وتوویەتی، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق-دا ڕێککەوتنی سەرەتاییان کردووە لەبارەی دۆسیەی نەوت و داوای لە سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری کردووە، مامەڵەیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان وەکو ھەرێمێکی فیدراڵی دەستووری بێت و بەپێی دەستوور بڕیاربدرێت”.

بەپێی وتەی سەباح سوبحی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم و كاربەدەستانی عێراق “ڕێککەوتوون کە نەوتی ھەرێمی کوردستان بەو شێوەیەی دەرھاتووە یاساییە و سەرجەم فشارەکان ڕابگیرێن، بە تایبەت لەسەر کۆمپانیاکان” و دەڵێت، “دەرئەنجامی سەردانەکەی سەرۆكی حكومەت بۆ بەغداد لە ماوەیەکی نزیکدا دەردەکەوێت”.

ئەمڕۆ دووشەممە ڕۆژنامەی عەرەبی لەندەنی بڵاویكردەوە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە سەردانەكەیدا بۆ بەغداد سەركەوتوونەبوو لە هێنانەئارای هیچ بەرەوپێشچوونێك لە دۆسیەی نەوت و غازدا و بە دەستی بەتاڵ گەڕاوەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەساڵە نەسری گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردی دەڵێتەوە

بابەتی دواتر

هەپەگە دیمەنی چالاكییەكی دژ بە توركیا بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share