هەپەگە دیمەنی چالاكییەكی دژ بە توركیا بڵاودەكاتەوە

بەهۆیەوە هەشت سەربازی توركیا كوژراون

ڕاگەیاندنی هەپەگە دیمەنی چالاكییەكی گەریلاكانی پەكەكەی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لە كانی ماسێ ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە هەشت سەربازی توركیا كوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، هێزەكانیان لە كاتژمێر 6ی ئێوارەی 24ی حوزەیران بە چەکی قورس لە دژی سەنگەری (کانی ماسێ)ی سوپای توركیا لە مەتینا چالاکییان ئەنجامدا و لە ئاكامیدا هەشت سەرباز كوژرا و چادرێكیشیان لەناوبرا.

لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو گەریلاکانی هەپەگە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکیی سوپای تورکیایان کردووەتە ئامانج و خراوەتەخوارەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارە ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕاگەیەندراوێك لەبارەی ئەو چالاكییەوە بڵاوبكاتەوە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێكی پارتی: دەرئەنجامی سەردانەکەی سەرۆکی حکومەت لە ماوەیەکی نزیکدا دەردەکەوێت

بابەتی دواتر

ئێران لە بن سەلمان نزیكدەبێتەوە و ستایشی هەوڵەكانی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
زیاتر ببینە

چاودێریی کۆمەڵایەتیی چەمچەماڵ: هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت بایۆمەتری نەبێت مووچەکەی رادەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی چەمچەماڵ، رایگەیاند، “هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت بایۆمەتری نەبێت مووچەکەی رادەگیرێت”. بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و…
Total
0
Share