ژمارەیەك پێشمەرگەی كۆمەڵە کەوتنە بۆسەیەکی ئێران و بەدیلگیران

ژمارەیەك پێشمەرگەی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران كەوتنە بۆسەیەكی هێزەكانی ئێران و بەدیلگیراون.

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، لە سنووری پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، ژمارەیەک پێشمەرگەیان کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی ئێران و بەدیلگیراون.

دەقی ڕاگەیەندراوی كۆمەڵە لەبارەی ڕووداوەكە:

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان

دۆستان و لایەنگرانی کۆمەڵە

ئاگادارتان دەکەینەوە کە بەداخەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە ئەنجامی چالاکییەکی تەشکیلاتی بۆ کاری ڕێکخستن لە ناوچەی سۆماو برادۆست، سەربە پارێزگای ورمێ، تیمێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە، دەکەونە بۆسەی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەداخەوە ژمارەیەک لە پێشمەرگەکان دەستبەسەر دەکرێن.

سەبارەت بەم ڕووداوە، لە ڕۆژانی داهاتوودا زانیاری زیاتر بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە.

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی

بابەتی پێشتر

150 دۆنم لە بەرزنجە و سیتەك سووتا

بابەتی دواتر

بەغداد.. دایك و باوكێك دەستگیركران كچەكەیان بە 10 هەزار دۆلار فرۆشتبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share