ئاسایش و پێشمەرگە لە هەوڵی دۆزینەوەی سێ چەکداری داعشدان

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ چەکداری داعش لە نێوان خانەقین و ناحیەی گوڵاڵە، هەڕەشەیان لە چەند گوندنشینێک کردووە و دواتر ئاسایشی گەرمیان و پێشمەرگە لەناوچەی میرخاس، سەرقاڵی دۆزینەوەیان بوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە گەرمیان ڕایگەیاند، “هێزێکی زۆری ئاسایش و پێشمەرگە لەسەر ڕوباری سیروان ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکردووە، بۆ دۆزینەوەی چەکدارەکان”.

ئەو ناوچەیەی کە چەکدارەکانی داعشی تێدا بیندراوە، پشتی بە گوندە عەرەبەکانی ناوچەکەوەیە و لە دیووی باشوری ڕۆژهەڵاتی ناوچە کوردییەکانە.

لەماوەی ڕابردوودا چەکدارانی داعش چەندجارێک لەو ناوچەیە خۆیان نیشانداوە و هاوڵاتیانیان ڕفاندووە، بەهۆی بوونی سەوزایی و زەلکاوی ئاوی ڕوباری سیروان دۆزینەوەی چەکدارەکان بۆ هێزە ئەمنییەکان قورس بووە.

بابەتی پێشتر

دەروازەی حاجی ئۆمەران ئاگادارییەک بۆ ئەوانەی سەردانی ئێران دەکەن بڵاودەکاتەوە

بابەتی دواتر

سیتی لە کەینەوە ڕوویکردووەتە گریزمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share