لە ساڵڕۆژی دامەزراندنیدا بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، سیانزە ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر یەكەم بەشداریكردن و سەركەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان لە ھەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ ساڵیادی سەركەوتنی ڕاستەقینەی خەباتی مەدەنی و پەرلەمانییە بە پشتیوانيی جەماوەرێكی پڕ ئیرادەی كۆمەڵگەی كوردستان.

بزوتنەوەی گۆڕان، لە ڕاگەیەندراوێكدا، بڵاویكردووەتەوە،”بزوتنەوەی گۆڕان بە قۆناغی جیاواز و پڕ ئاستەنگ و كێشمەكێشمی سیاسیی فرە ڕەھەند تێپەڕی، لەم ماوەیەدا سەركەوتنی گەورەی چنییەوە و دووچاری شكستی گەورەش بووە، ڕووبەڕووی سیستمێكی خراپی حوكمڕانی و ستراكتۆرێكی بەھێزی گەندەڵی وەستا، دەنگ و سەنگی ھاوڵاتیی بەھێز كرد و ھەیمەنی كاربەدەستانی لە خەیاڵدانی ھاونیشتمانیان لاواز كرد و خەڵكی كرد بە ناوەندی سیاسەت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بزوتنەوەی گۆڕان لە دووڕیانی بەرەو توندوتیژی، یاخود بەرەو چاكسازی و گۆڕین دووەمی ھەڵبژارد و بە تەواوی ھێزی سیاسی و پەرلەمانی و میدیایی و جەماوەریی شانی دایە بەر خەباتی پەرلەمانی بۆ ڕاستكردنەوەی سیستمی حوكمڕانی ھەرێمی كوردستان.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، خاڵی بەھێزی گۆڕان و پشتیوانانی بریتیە لە پشوودرێژی و بەردەوامبوون لەسەر داخوازییە جەماوەرییەكان و دژایەتیكردنی گەندەڵی و بەھێزكردنی پایەكانی خەبات بۆ حوكمی یاسا و بە نیشتیمانكردنی دامەزراوەكان و بونیادنانی دەسەڵاتێكی مەدەنی و ئەقڵانی.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو ھێزانەی خۆراكیان لە نائومێدیی خەڵك وەرگرتووە، كاریگەرترین ڕێگا كە بەكاریدەهێنن بۆ ڕێگری لە گۆڕانكاری و چەقبەستویی دۆخی سیاسیی بێئومێدكردنی زیاتری هاونیشتمانیانە لە پرۆسەی دەنگدان.

بابەتی پێشتر

عەبدولحەكیم خەسرۆ: تا ئێستا 156 بڕیار لە حكومەتەوە دەركراون و بەدواداچوونمان بۆ كردوون

بابەتی دواتر

150 دۆنم لە بەرزنجە و سیتەك سووتا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share