150 دۆنم لە بەرزنجە و سیتەك سووتا

لە دوو گوندی سنووری ناحییەكانی بەرزنجە و سیتەك، ئاگر كەوتووەتەوە و ڕووبەرێكی ‏زۆری پووش و پاوان سووتا.‏
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، ئاگرەكە بە بەهۆکارێکی نادیار ‏كەوتووەتەوە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی بەرزنجە و سیتەك بە هاوکاریی ‏دانیشتووانی هەردوو گوندەكە ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردووە.‏
بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 150 دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی سووتاوە.‏
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری دزراودا گیرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، دەستیانگرت بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری دزراودا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share