عەبدولحەكیم خەسرۆ: تا ئێستا 156 بڕیار لە حكومەتەوە دەركراون و بەدواداچوونمان بۆ كردوون

سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ڕایدەگەیەنێت، بۆ یەكەمجار لەم كابینەیەدا ژمێرەی كۆتایی حكومەت ئامادەكراوە و تاوەكو دەشڵێت، “تا ئێستا 156 بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەركراون كە ئەرك و ڕۆڵی فەرمانگەكەمان بەدواداچوون بووە بۆ جێبەجێكردنیان و كارنامەی حكومەت.

عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر تەمەنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، ڕایگەیاند، تاوەكو ئێستاش 156 بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەركراوە و بەدواداچوونمان بۆ چۆنییەتی جێبەجێكردنیان كردووە.

ڕاشیگەیاند، بەدواداچوونی نوێكردنەوەی پۆرتاڵی خزمەت و ڕێكخستنەوەی خزمەتگوزارییەكان و ڕاهێنان بە 127 فەرمانبەر بۆ كاركردن لەسەر ئەم پۆرتاڵە و دامەزراندنی سیستمی ئەلیكترۆنیی سكاڵای هاوڵاتییان، لەسەرجەم دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان بەدواداچوونیان بۆ كراوە، هەروەها بەدواداچوون بۆ پرسی لامەركەزیی ئیداری و شۆڕكردنەوەی دەسەڵات لەلایەن فەرمانگەوە كراون.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەشداربووین لە بەدواداچوونی دەركردنی پەیڕەوی جێبەجێكردنی سندوقی خانەنشینیی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

بابەتی پێشتر

قاسم ئەعرەجی داوای لێبووردنی لە كاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كرد

بابەتی دواتر

لە ساڵڕۆژی دامەزراندنیدا بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share