گەرمیان.. داعش هێرشێکی بۆسەر پێشمەرگە ئەنجامدا

کەمێک بەرلە ئێستا چەکدارانی داعش لە سنووری قەزای کفری تەقەیان لە بارەگای هێزێکی پێشمەرگە کردووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، کاتژمێر 8:00ی ئەمشەو چەکدارانی داعش لە سنووری (گەرمەسێر-کفری) هێرشێکیان بۆسەر فەوجی 1ی لیوای 10ی هێزەکانی پێشمەرگە ئەمجامدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە، هێرشەکە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە وەڵامدراوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.

پێش دوو ڕۆژ لە ڕێکەوتی 3ی ئەم مانگە چەکدارانی داعش لە سنووری پردێ هێرشێکیان بۆ سەر هێزەکانی لیوای 10 پێشمەرگە ئەنجامدا.

لەکۆتایی مانگی ڕابردووشدا لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا لە میحوەری کەرکوک بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە دوو پیشمەرگە شەهیدبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ وەزارەتی دارایی: 120 ملیاری داهاتی نانەوتی بۆ بەغداد بنێرە

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و پاش کۆبوونەوەکە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. دەقی راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی بڕگەکانی…
Total
0
Share