وەزارەتی پەروەردە كاتی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریكرد و سێ ڕۆژی سەرەتا دەوامكردن بە بەرنامەیەكی تایبەت دەبێت.
سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، 13ی 9ی 2022 وەكو دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی 2022-2023 دیاریكراوە.
ڕاشیگەیاند، سێ ڕۆژی سەرەتا دەوام بەرنامەیەكی تایبەت دەبێت بۆ گشت ناوەندەكانی خوێندن و دواتر وردەكارییەكەی بە گشتاندنێك بۆ ناوەندەكانی خوێندن دەنێردرێت.