ڕاگەیەندراوێك لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمەوە

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم لەسەر سووكایەتی كردن بە كاكەییەكان لە كەركوك هاتە دەنگ و ڕایدەگەیەنێت، “دەستبردن بۆ سیمبول و ڕەمزی هەر پێكهاتەیەك دەچێتە خانەی تاوانەوە و دەبێت بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت”.

بە پێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم تێیدا هاتووە، دوێنی لە شاری كەركوك و لە ڕووداوێكی بەئامانج و پلان بۆ داڕێژراودا، بێرێزیی بەرامبەر بە كەسێكی پێكھاتەی كاكەیی كراوە، كە لەھەمانكاتدا پێشمەرگەیە لە ھێزەكانی كوردستان، ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بە توندی سەركۆنەی ئەم بێڕێزییە دەكەین،

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو كردەوەيە يپێشهاتێكی ترسناكە لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان سەریهەڵداوە و تەواو پێچەوانەی گیانی تەبایی و پێكەوەژیانی ئایینی و پێكھاتەكانە لەھەرێمی كوردستان و دەستبردن بۆ سیمبلول و ڕەمزی ھەر پێكھاتەیەك دەچێتە خانەی تاوانەوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “پێویستە حكومەتی عێراق بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەم دەستدرێژییانەدا بكات و بكەرانی بەسزای یاسایی خۆیان بگەیەنێت، تاوەكو ببێتە پەند بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت سووكایەتی بەڕەمز و ھێما و پیرۆزەییەكانی ھەر پێكھاتەیەك بكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ کاریزما لە پاراستنی هاوسەنگی و دوورخستنەوەی هەرێم لە ململانێ ناوچەییەکاندا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چەندینجار لە کاردانەوەی بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکانی ڕابردوو بۆ سەر هەرێمی کوردستان،…
زیاتر ببینە

كۆڵبەرێك كوژرا تەنها مانگێكە هاوسەرگیریی كردووە
تورکیا و ئێران بەردەوامن لەسەر کوشتنی کاسپکارانی کورد لەسەر سنوور

لەماوەی تەنها هەفتەیەکدا پێنج کۆڵبەری کورد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و ئێرانەوە کوژراون و چەند کەسێکی دیکە برینداربوون.…
Total
0
Share