دەربارەی كردنەوەی جۆرێك ئەژماری بانكی هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدرێت

لیژنەی ئەمنی قەزای چەمچەماڵ لەبارەی فرۆشتنی سیمكارت و كردنەوەی جۆرێك ئەژماری بانكی بەمەبەستی حەواڵەی پارە هۆشداری دەدات.

لیژنەی ئەمنیی قەزای چەمچەماڵ لە ئاگادارییەكدا بۆ سەرجەم دوکانی فرۆشتنی سیمکارت و هاوڵاتیان رایگەیاند، فرۆشتنی سیمکارت بەمەبەستی کردنەوەی حسابی بانکی و هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتیان بە بڕێک پارە کە لە نێوان (20- 100) هەزار دینارە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و هەر کەسێک ئەو کارە ئەنجامبدات سزادەدرێت.

روونیشیكردەوە، ماوەیەکە لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان گروپێک بەرامبەر بە بڕێک پارە کە بە هاوڵاتیانی دەدەن، سیمکارتیان بەناو دەکەن و هەژماری بانکییان بەناوەوە دەکەنەوە و لە دەرەوەی وڵات ئاڵوگۆڕی دراو بەو هەژمارەوە دەکرێت بەبێ ئەوەی هاوڵاتی ئاگاداربێت کە بەناویەوە حەواڵەی پارەیەکی زۆر کراوە، سەرەنجام ئەو هاوڵاتیە باجێکی زۆر دەچێتە سەر ناوی و هەر کاتێک کاری بە فەرمانگەیەکی حکومی بکەوێت بۆ ئاڵوگۆڕی موڵکێک یان نوێکردنەوەی مۆڵەتێک سەرجەم باجەکەی لێوەردەگیرێت کە رەنگە دەیان ملیۆن دینار بێت.

لیژنەی ئەمنیی چەمچەماڵ ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئەمنییەکانی چەمچەماڵ راسپێردراون هەر کەسێک کاری لەو شێوەیە بکات دەستبەجێ دەستگیردەکرێت و رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 300 منداڵ لە رێگای گەیشتن بە ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە

بابەتی دواتر

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share