سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بۆ ئێستا ئاشكرایكرد، پارەی مووچەی مانگی تەمموز ئامادەیە و پێدەچێت سبەینێ دووشەممە مووچە دابەشبكرێت.
لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی تەمموز ئامادەیە و بەمنزیكانە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.
بەپێی وتەی سەرچاوەكە، پێدەچێت سبەینێ دووشەممە دابەشكردنی مووچە دەستپێبكات و ئەمڕۆ بە فەرمی ڕابگەیەندرێت و وتی، “حكومەت دەیەوێت كاتی دابەشكردنی مووچە ڕێكبكاتەوە و لە 25ی مانگەوە دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت”.
پێشتر تۆڕی میدیایی ئێستا بڵاویكردبووەوە، دابەشكردنی مووچە پێشدەخرێت و لەم مانگەدا دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران و خانەنشینان.