گەنجێك بە تەزووی كارەبا گیانیلەدەستدا

لە گەرمیان گەنجێك بەهۆی بەركەوتنی تەزووی كارەبا گیانیلەدەستدا، پۆلیس دەڵێت، لە دووكانێكی پیشەسازیدا لەگەڵ باوكی كاریكردووە.

عەلی جەمال قدوری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی پیشەسازیی قەزای کەلار گەنجێک بەناوی (سەرکەوت حاتەم حەمەخان) لەدایکبووی 2004 دانیشتووی گەڕەکی جوتیارانی قەزای کەلار گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کە بەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو.

وتەبێژی پۆلیس لە زاری كەسوكارەكەیەوە بڵاویكردەوە، قوربانییەكە لەگەڵ باوکی لە ناوچەی پیشەسازی لە دووکانی تۆڕنە کاریکردوە، لەکاتی کارکردندا کارەبا گرتویەتی و لە ئەنجامدا گیانیلەدەستداوە.

ڕوونیشیكردەوە، بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەیلا عومەر: بەشێك لە داهاتی تۆماری خانووی زیادەڕەو بۆ گەڕەكەكان خەرجدەكرێتەوە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نزیكەی یەك لەسەر سێی داهاتی تۆماركردنی خانووە زیادەڕەوەكان بۆ گەڕەكەكانیان خەرجدەكرێتەوە. لەیلا عومەر، سەرۆكی…
Total
0
Share