ئێران: ئیسرائیل دەیویست “پێگەیەكی هەستیار” بتەقێنێتەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەڵێت، ئیسرائیل دەیویست “پێگەیەكی هەستیار” بتەقێنێتەوە.

ماڵپەڕی “نورنیوز”ی نزیك لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بڵاویكردەوە، ئەو گرووپە سیخوڕییەی مۆساد كە دوێنێ هەواڵی دەستگیركردنیان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بڵاوكرایەوە، پلانیان داڕشتبوو کاری تیرۆریستی ئەنجامبدەن و پێگەیەكی هەستیار لە شاری ئەسفەهان بتەقێننەوە”.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕە ئێرانییەكە، ئەو كەسانە تەقەمەنییان لە “پێگە هەستیارەكە”دا دانابوو، بەڵام تەنها چەند كاتژمێرێك بەر لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە دەستگیركراون.

سەرچاوەكە ناوی شوێنەكەی ئاشكرانەكردووە، بەڵام وا لێكدەدرێتەوە كە پێگەیەكی ئەتۆمی بووبێت، بەو پێیەی دامەزراوەی نەتنزی ئەتۆمی دەكەوێتە پارێزگای ئەسفەهانی ئێرانەوە و پێشتر تەقینەوە لەو دامەزراوەیەدا ڕوویداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، حکومەتی وڵاتەکە داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات، بەمەبەستی تاوتوێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل. میدیاکانی ئێران…
Total
0
Share