سه‌رۆکی پێشووی یانه‌ی به‌رشلۆنه، خوان لاپۆرتا یه‌کێکه له‌و که‌سایه‌تیانه‌ی ئاماده‌کاری بۆ خۆ کاندیدکردن ده‌کات بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی یانه‌ی به‌رشلۆنه.
بڕیاره له مانگی کانونی یه‌که‌می 2020 هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی سه‌رۆکایه‌تی یانه‌ی به‌رشلۆنه ئه‌نجامبدرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین که‌سایه‌تی و بازرگانی ناوداری هه‌رێمی که‌ته‌لۆنیا خۆیان کاندیدکردووه، هه‌ریه‌که‌شیان به‌ڵێنێک به هانده‌رانی ئالوزگرانا ده‌ده‌ن.
جوسێپ پیدرۆڕێڵ پێشکه‌شکاری پرۆگرامی ناوداری “ئیل شیرینگیتۆ” له نوێترین ده‌رکه‌وتنیدا ئاشکرایکردووه، لاپۆرتا یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی خۆی کاندید ده‌کات و له‌ئێستادا ژێر به‌ژێر کار بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ستافێکی کارگێڕی ناوازه و کارا ده‌کات، که‌سایه‌تییه‌که ده‌یه‌وێت به‌ر له خۆ کاندیدکردن به ته‌واوی ئاماده‌بێت بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی کاندیده‌کانی دیکه.
خوسێ ئالڤارێزی ڕۆژنامه‌نوس و په‌یامنێری ئیل شیرینگیتۆ ڕایگه‌یاندووه، که لاپۆرتا ته‌نها به کۆکردنه‌وه‌ی ستافی کارگێڕییه‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ یه‌کێک له نزیکترین هاوڕێکانی به‌ناوی مینۆ ڕایۆلا هه‌وڵ بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی بۆندێکی گه‌وره و هه‌ژێنه‌ر ده‌دات.
وه‌ک ئاشکرایه مینۆ ڕایۆلا لێپرسراوی کاروباری چه‌ندین یاریزانی ناوداره، به‌ڵام لاپۆرتا پێویستی به هه‌موو بریکاره‌کانی نییه و ته‌نها داوای ئێرلینگ هالاندی هێرشبه‌ری نه‌رویجی یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆندی لێکردووه.
لاپۆرتا به که‌سه نزیکه‌کانی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر بتوانم له ڕێگه‌ی ڕایۆلاوه بۆندی هالاند یهکلاییبکهمهوه، بێگومان ده‌توانم گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی یانه که‌ته‌لۆنیه‌که مسۆگهربکهم.
ئایا سه‌رۆکه مێژووییه‌که ده‌توانێت پێش واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان، ئامانجه‌کانی بپێکێت؟