ڕادوکانو لە پاڵەوانێتی ملبۆرن کشایەوە

ئەستێرەی لاوی بواری تێنسی بەریتانیا و جیهان، ئیما ڕادوکانو کشانەوەی خۆی لە پاڵەوانێتی ملبۆرن لە ئوسترالیا ڕاگەیاند.

ڕادوکانو بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، نەیتوانی بەشداریی پاڵەوانێتیی موبادەلە لە ئەبوزەبی بکات، بڕیاربوو دوای چارەسەربوونی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاستەوخۆ بەشداری ملبۆرن بکات، کە دەبێتە ئامادەکارییەک بۆ پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا، بەڵام بەوتەی خۆی، بەهۆی کەمی کاتەوە نەیتوانیوە ئامادەکاری بکات.

تێنسزانە لاوەکەی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، “دوای تێپەڕاندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەهۆی کەمیی کاتەوە ناتوانم بەشداری پاڵەوانێتی ئامادەکاریی ملبۆرن بکەم”.

بەئەگەرێکی زۆرەوە، ڕادوکانوی تەمەن 19 ساڵ، کە لاوترین پاڵەوانە لەمێژووی گراند سلامی کراوەی ئەمریکا، لە پاڵەوانێتی سیدنی کلاسیک بەشداریدەکات وەک ئامادەکارییەک لەم وەرزەدا پێش بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا.

بابەتی پێشتر

ڤینیسیۆز بووەتە گرانبەهاترینی بەرازیل و نێیماری خستووەتە دوای خۆی

بابەتی دواتر

مالیک مۆنک بووە مایکڵ جۆردان و لەیکەرز بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share