یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ی خوله‌کانی ئه‌وروپا به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه‌ و چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجامده‌درێن.

له‌ چوارچێوه‌ کێبڕکێکانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ”، یانه‌ی برایتۆن له‌ یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤه‌رپوڵ ده‌کات، هه‌روه‌ها مانچسته‌ر سیتی له‌ ئیتیحاد ستادیه‌م ڕوبه‌ڕوی بێرنڵی ده‌بێته‌وه‌.

له‌ ئیسپانیا، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 11 ئه‌نجامده‌درێن، له‌ گرنگترینیاندا شه‌مشه‌مه‌ کوێره‌کانی ڤالێنسیا له‌ مێستایا پێشوازی له‌ ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید ده‌کات، هه‌روه‌ها یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ دی ستیفانۆ ستادیه‌م به‌رانبه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ده‌وه‌ستێته‌وه‌.

ململانێی یانه‌کانی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا به‌هه‌مان شێوه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت، یانه‌کانی ئینته‌رمیلان و یوڤانتۆس له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیاندا ڕوبه‌ڕوی ساسولۆ و بینیڤێنتۆ ده‌بنه‌وه‌.

له‌ خوله‌کانی ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا یارییه‌کانی گه‌ڕی نۆیه‌م و 12 ئه‌نجامده‌درێن.

 

پریمه‌رلیگ (هه‌فته‌ی 10)

برایتۆن – لیڤه‌رپوڵ (3:30)

مانچسته‌ر سیتی – بێرنڵی (6:00)

ئێڤه‌رتۆن – لیدز یونایتد (8:30)

وێست برۆمیچ ئالبیۆن – شیفێڵد یونایتد (11:00)

 

لالیگا (هه‌فته‌ی 11)

ئیڵچی – قادیش (4:00)

ڤالێنسیا – ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید (6:00)

هوێسکا – ئیشبیلیه‌ (8:30)

ڕیاڵ مه‌درید – دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس (11:00)

 

سیریا ئه‌ی (هه‌فته‌ی 9)

ساسولۆ – ئینته‌رمیلان (5:00)

بینیڤینتۆ – یوڤانتۆس (8:00)

ئاتالانتا – هیلاس ڤیرۆنا (10:45)

 

بوندس لیگا (هه‌فته‌ی 9)

دۆرتمۆند – کولن (5:30)

شتوتگارت – بایرن میونشن (5:30)

ئاوگسبۆرگ – فرایبۆرگ (5:30)

یونایه‌ن به‌رلین – ئینتراخت فرانکفۆرت (5:30)

لایپزیچ – ئه‌رمینیا بیلیفێلد (5:30)

بوروسیا مونشنگلادباخ – شالکه (8:30)‌

 

لیگا 1 (هه‌فته‌ی 12)

مارسیلیا – نانت (7:00)

پاریس سانت جێرمان – بۆردۆ (11:00)

بابەتی پێشتر

نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەوروپا: نابێ دەستەواژەی تیرۆری ئیسلامی بەکاربھێنرێت

بابەتی دواتر

لاپۆرتا ستافی سه‌رۆکایه‌تی کۆده‌کاته‌وه‌ و به‌ڵێنێکی گه‌وره‌ به‌ هانده‌رانی به‌رشلۆنه‌ ده‌دات

بابەتی پەیوەندیدار