تین هاگ بە پرۆشە بۆ بینینی ڕۆناڵدۆ

ئیریك تین هاگی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد بە پەرۆشە بۆ ئەوەی ڕۆناڵدۆ بە درێسی یانەكەوە ببینێت.

ڕۆناڵدۆ تا ئێستا پەیوەندی بە كەمپی مەشق و ڕاهێنانی یانەی مانچستەرەوە نەكردووە و ڕاگەیاندنەكان دەڵێن دەیەوێت لە یانەكە بڕوات.

تین هاگ ئاماژەی بەوەدا كە ئەو بەلایەوە گرنگە ڕۆناڵدۆ زوو بگەڕێتەوە ڕیزەكانی مانچستەر یونایتد بۆ ئەوەی بە باشی لەگەڵ هاوڕێكانیدا بیانگونجێنێت.

وتیشی: بە پەرۆشم بە بینینی ڕۆناڵدۆ بە درێسی مانچستەریونایتدەوە.

هاگ باسی لەوە كرد كە ئەو دەیەوێت یاریزانەكان وەك یەك تیم یاریی بكەن و هیچیان بیر لەكاری تایبەت و جیاواز نەكەنەوە.

بابەتی پێشتر

بلومبێرگ: عێراق و سعودیە بۆشایی وزەی ڕوسیا بۆ ئەوروپا پڕدەکەنەوە

بابەتی دواتر

پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاریس ناهێڵێت مێسی بڕوات

ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمان بڕیاریداوە گرێبەستی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بۆ ساڵێكی تر درێژبكاتەوە. ناسر خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس…
Total
0
Share