شێخی قەتەر پلانی بۆ نێیمار و دێمبلی داڕشتووە

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی هەموو وزەی خۆی بۆ نوێکردنەوەی بۆندی نێیمار دا سیلڤا بەگەڕدەخات، لە ئەگەری شکستهێنانیشدا ڕاستەوخۆ ئاڕاستەیان بۆ عوسمان دێمبیلی یاریزانی یانەی بەرشلۆنە دەگۆڕن.

لە ماوەی ڕابردوودا میدیاکانی فەرەنسا و ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، کە ڕێککەوتن لەنێوان نێیمار و ئیدارەی پاریس کراوە و بە پێی ڕێککەوتنەکە “نێی” تاوەکو 2026 بۆندەکەی نوێدەکاتەوە، بەڵام لەدوای کرانە دەرەوەی بەکارتی سوور بەرانبەر یانەی لیل، پێدەچێت بارودۆخەکە گۆڕانکاری بەسەردا هاتبێت.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی لەزاری لیکیپی فەرەنسیەوە ئاشکرایکردووە، کرانە دەرەوەی نێیمار لە یاریگا فەرەنسیەکان بابەتێکی نوێ نییە، بەڵکو چوارجاری دیکە ڕوویداوە و یاریزانەکەی گەیاندووەتە ئەو بۆچوونەی لە فەرەنسا ڕێز لە ناووناوبانگی ناگیرێت و پڕۆسەیەک هەیە بۆ کەمکردنەوە لێی.

بەم هۆیەوە ئەستێرەکەی سیلیساو دووبارە دەستیکردووەتەوە بە هەوڵەکانی بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی بەرشلۆنە و هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ ناسڕ خلێفی خاوەنی پاریس سانت جێرمان.

بەپێی سەرچاوەکە، ئیدارەی پاریس بڕیاریانداوە لە ئەگەری دروستبوونی هەر کێشەیەکدا دەستبەرداری نێیمار ببێت لە هاوینی 2021 پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە بکات، بۆ ئەوەی لە هاوینی 2022 بێبەرانبەر ماڵئاوایی نەکات.

لە بەرانبەردا خواستیان لەسەر عوسمان دێمبلی هێرشبەری یانەی بەرشلۆنە نیشانداوە کە تەمەنی 23 ساڵە و گەڕاوەتەوە سەر ئاستە ناوازەکەی پێشووی، لێرەوە دەنگۆیەک بۆ ئەنجامدانی ئاڵوگۆڕی نێیمار بەرانبەر عوسمان دیمبێلی هاتووەتە ئاراوە.

بابەتی پێشتر

ژاپۆن بە فەرمی بانگهێشتی عێراق دەکات بۆ ئۆڵۆمپیادی 2021

بابەتی دواتر

ڕیاڵ پەشیمانە.. ڤینیسیۆز تێکەڵ بە گرێبەستی مباپێ ناکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share